کەمال كەركوكی سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی و سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان خۆی کەرەنتینە دەکات.
کەمال کەرکوکی بە ماڵپەڕی رووداوی راگەیاندووە" لە 15ی ئادار گەڕامەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانە پشکنینم کرد، دەرکەوت تەندروستیم زۆر ئاسایی و دروست بوو، لەگەڵ ئەوەشدا بە کارێکی باشم زانیوە کە رێنماییەکان وەکو خۆی جێبەجێ بکەم و چوومە کەرەنتینە، چەند جارێک پشکنینم کردووە و هیچ نیشانەیەکی ڤایرۆسی کۆرۆنام نییە".
سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک گەرمیانی پارتی دەستخۆشی لە حکومەت و تیمی پزیشکی و تیمە پەیوەندیدارەکانی فڕۆکەخانە و شوێنی مانەوەی دەکات کە زۆر بە باشی کارەکانیان ئەنجام دەدەن.