ئەو بارانە زۆرەی کە دوێنی چوار شەممە لە هەرێم بە تایبەتی لە دهۆک و هەولێر باری، زیانی گیان دوو کەس و، زیانێکی مادی زۆری لێکەوتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە زیاتر لەسەرچاوەیەکەوە سپی کۆیکردۆتەوە، لە ئەنجامی بارانی دوێنی چوار شەممە کەسێک لە هەولێر و کەسێک لە دهۆک گیانیان لە دەستداوە.
زیانە مادیەکان لە دهۆک بەرادەیەکی زۆر بەرزە، لەو پارێزگایە زیاتر ئاو چۆتە زیاتر ٤٠٠ ماڵەوە، هەروەها ١٠٠ دوکان ئاویان تێچووە، ژمارەی ئەو ئۆتۆمبیلانەی لافاو بردوونی ٤٠ ئۆتۆمبیل بووە.
لە شاری هەولێریش لافاو تەنگی بە ٨ گەڕەکی ناو شارەکە هەڵچنیووەو زۆری کەلوپەلەکانیان تەڕبووەو زەرەریان لێکەوتووە، جگە چەندان دووکان کە ئاویان تێچووە.