به بڕیاری پارێزگاری سلێمانی و قایمقام و ژووری بازرگانی، له سبه‌ینێ شه‌ممه بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو ناسراو به بازاڕی (دۆلاره‌كه‌ی شاری سلێمانی و شه‌وكه‌تی مه‌لا) بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك ده‌كرێنه‌وه.
ئەمڕۆ هەینی لە بینای قائیمقامیه‌تی سلێمانی به ئاماده‌بوونی به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی و سه‌رۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و قائیمقامی سلێمانی و و لایه‌نی ته‌ندروستی و بازاری دراوی سلێمانی، بڕیاردرا هەردوو بازاری دۆلاره‌كه و شه‌وكه‌تی مه‌لا له سبه‌ینه‌وه واته شەممە ٢١ی ئادار بكرێنەوە.
كردنەوەكە ته‌نها بۆ كۆمپانیا و نوسینگه‌كانی ئاڵوگۆر بۆ راییكردنی حه‌واڵه و ئاڵوگۆڕی ئه‌و بازرگانانه‌كی كاڵا و شمه‌ك خۆراك هاورده‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ن، هه‌موو كۆمپانیا و نوسینگه‌یه‌ك باجی فه‌رمی پێ ده‌درێت، بۆ هه‌ر كۆماپانیایه‌ك ته‌نها دوو باجی پێ ده‌درێ بۆ كارمه‌نده‌كانی.
هەروەها، بۆ هه‌ر كۆمپانیا و نوسینگه‌یه‌ك ته‌نها به سێ رۆژ جارێك نوسینگه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌ش له به‌ر راییكردنی كاری حه‌واڵه‌و ئاڵوگۆری كۆمپانیا بازرگانیه‌كان، ئاسایشی ئابووری چاودێریكردنی جوڵه‌ی بازاره‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، له كاتژمێر ١١ی به‌یانی تا ٣ی پاش نیوه‌رۆ بازار كراوه‌ده‌بێت.