نەخۆشخانەی ئاسا بەهەموو پێداویستییە پزیشكییەكانەوە كرایەوە

ئەمڕۆ هەینی دوای هەفتەیەك لە كردنەوەی بە فەرمی، نەخۆشخانەی ئاسا دەستی بە كارەكانی كرد بۆ پشكنین و كەرەنتینەكردنی ئەو كەسانەی تووشی كۆرۆنا بوون.

 

د. چالاك قەشانی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئەمڕۆ نەخۆشخانەی ئاسا بۆ پارێزبەندی تەندروستی و توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستی بەكارەكانی كرد".

وتیشی" نەخۆشخانەكە یەكێكە لە سەروەری و تەحەداكان و شانازییەكان بۆ شاری سلێمانی، چونكە بۆ جارێكی تر سلێمانی سەلماندی هەمیشە پێشەنگە".

ڕاشیگەیاند" پزیشك و كارمەندی تەندروستی ڕاهێنراو 24 كاتژمێر لە نەخۆشخانەكە ئامادەن بۆ پێشوازی لە نەخۆش و ئەو كەسانەی گومانی ڤایرۆسی كۆرۆنایان لێدەكرێت و ئامێری تایبەتی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا و سەرجەم پێداویستییە پزیشكییەكان ئامادەیە و بە سێ شەفت پزیشك و كارمەندان لە خزمەتی هاووڵاتیاندان".




PM:07:46:20/03/2020