وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان رایگه‌یاند" ئه‌مڕۆ هاوڵاتییه‌ك له قه‌زاى كه‌لار به‌هۆى له‌ده‌ست ده‌رچوونى فیشه‌كه‌وه خۆى برینداركرد".
عەلی جەمال قەدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند" ئەمڕۆ شەممە لە گەڕەكی حەمرینی قەزای كەلارهاووڵاتیەك گەیەنرایە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار كە بەهۆی بەركەوتنی فیشەكەوە برینداربوو بوو".
راشیگەیاند" بە وتەی هاووڵاتییەكە خۆی، پاككردۆتەوە و فیشەكی لەدەست دەرچووە و لە ئەنجامدا برینداربووە".
وتیشی" لە ئێستادا چارەسەری پێویست بۆ بریندارەكە كراوە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٢١ی چەك، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە".