سەرۆكی لیستی یەكێتی: له‌سلێمانی هیچ لایه‌ك 50+1ی به‌ده‌ست نه‌هێناوه
سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: جارێ ده‌نگه‌كانیان ئاشكرا ناكه‌ن تا كۆمیسیۆن بڵاوی نه‌كاته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌سلێمانی هیچ لایه‌ك 50+1 ی به‌ده‌ستنه‌هێناوه.
ئاسۆ فه‌ره‌یدون له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌كێتی بڵاوكراوه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه: له‌پارێزگا هیچ لایه‌نێك په‌نجا+1ی ده‌نگه‌كانی نه‌هێناوه بۆیه پێویست به هاوپه‌یمانێتی ده‌بێ.
وتیشی: له‌ڕێگه‌ی هاوپه‌یمانێتیه‌وه ده‌توانرێت خزمه‌تگوزاری فراوان پێشكه‌شی جه‌ماوه‌ری پارێزگاكان یان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه: ئێمه ده‌نگه‌كانمان بڵاوناكه‌ینه‌وه تا كۆمیسیۆنی باڵا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا، به‌ڵام ده‌نگه‌كانمان له‌ئاستێكی باشدایه.
ئاسۆ فه‌ره‌یدن سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی و هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر سه‌رۆكی لیستی گۆڕان له‌هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ململانێیه‌كی توند كه‌وته نێوانیانه‌وه.
PM:04:14:04/05/2014