دژە تیرۆر: هه‌ر لایه‌نێك ته‌شهیرمان پێ بكات سكالای له‌سه‌ر تۆمار ئه‌كه‌ین
دژە تیرۆر لە روونكردنەوەیەكدا رایدەگەیەنێت: هه‌ر كه‌س و لایه‌ن و كه‌ناڵێكی میدیایی په‌نجه‌ی تۆمه‌ت و ته‌شهیر بۆ كوڕانی هێزی دژه‌تیرۆر درێژ بكات ئه‌وا له دادگا سكالآی یاسای له‌سه‌ر تۆمار ئه‌كه‌ین.
دەقی روونكردنەوەكە:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌راگه‌یاندنی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆره‌وه
هه‌ر لایه‌نێك ته‌شهیرمان پێ بكات سكالای له‌سه‌ر تۆمار ئه‌كه‌ین
(دژه‌تیرۆر هێزێكی ره‌سمی یاسای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌و سه‌ربه ( ئاژانسی پاراستن و زانیاری ) یه.
ئه‌م هێزه ئه‌ركی پاراستنی ئاسایش و ئارامی هه‌رێمی كوردستانه و به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین به‌رگری له‌م ئه‌زموونه دیموكراسیه بكه‌ین كه به خوێنی شه‌هیدان و خه‌بات و تێكۆشانی كۆمه‌ڕنی خه‌ڵكی كوردستان وپێشمه‌رگه ماندوونه ناسه‌كانی ئه‌م وڕته هاتۆته به‌رهه‌م
له‌ئێستاشدا پۆلێ پێشمه‌رگه‌ی ڕوی خوێن گه‌رمی ئه‌م كوردستان و نیشتمانه‌ن له‌ناو هێزی دژه‌تیرۆردا درێژه پێده‌ری ئه‌و خه‌باته‌ین شه‌وڕۆژمان خستۆته سه‌ریه‌ك بۆپاراستنی ئه‌م خاكه كه‌وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی ون گیانی خۆمان به‌خت ده‌كه‌ین له‌هه‌رشوێنێك ده‌ستێكی ڕه‌ش هه‌بێ بۆتێكدانی ئه‌م هه‌رێمه به‌ور ئاسا هه‌ڵمه‌تی بۆده‌به‌ین ئه‌وده‌سته‌ش ده‌بڕین و ڕوداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شاری كه‌ركوك گه‌واهیده‌ری ئه‌وڕاستیه‌ن، به‌رپرسیارێتی هه‌ركارێكمان خستۆته ئه‌ستۆی خۆمان كه پێمان سپێردرابێ و بۆڕای گشتیمان ڕونكردۆته‌وه .
ئێمه له‌گه‌ڵ پاراستنی ئاسایش و پرۆسه‌ی دیموكراسی و خه‌باتی مه‌ده‌نیین وپارێزه‌ری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنین به‌شێوه‌ی هێمنانه‌و دور له‌هه‌ركارێكی نه‌خوازاراو، بەڵام كه‌ناڵی KNN دوورله‌كاری ووردی و پیشه‌یی و ئیتیكی كاری ڕۆژنامه‌وانی به‌بێ به‌دواداچونی ورد، له‌سه‌ر ئه‌و روداوه‌ی كه‌چه‌ند لایه‌نگرێكی گۆڕان چونه‌ته به‌رده‌م بنكه‌یه‌كی سه‌ره‌كی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و له لایه‌ن هێزی پۆلیس و ئاسایشه‌وه ده‌ستگیركراون په‌نجه‌ی تۆمه‌تیان بۆ هێزی دژه‌تیرۆر درێژكرده‌وه‌و پێشمه‌رگه‌ڕوه‌كانی ئه‌م هێزه‌یان دووباره به‌میلیشیاو مافیا‌و تیرۆرست ناو برد، ئه‌م ڕوانه‌ی هێزی دژه‌تیرۆر ڕۆڵه‌ی كه‌س و كاری شه‌هیدانی شۆڕش و هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالن كه‌شایه‌نی ڕێزن نه‌ك به مافیا و میلیشیاو تیرۆرست بیانده‌نه قه‌ڵه‌م ئێمه له‌گه‌ڵ ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ڕاده‌ربڕینداین، بەڵام له‌چوارچێوه‌ی ئیتیكی كاری ڕۆژنامه‌وانی و دور له‌درۆو تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه بۆیه بۆڕای گشتی ده‌خه‌ینه ڕوو هه‌ر كه‌س و لایه‌ن و كه‌ناڵێكی میدیایی په‌نجه‌ی تۆمه‌ت و ته‌شهیر بۆ كوڕانی هێزی دژه‌تیرۆر درێژ بكات ئه‌وا له دادگا سكاڕی یاسای له‌سه‌ر تۆمار ئه‌كه‌ین.
ئێمه خزمه‌تكاری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانیین به‌هه‌موو ڕه‌نگه جیاوازه‌كانه‌وه پاراستنیان ئه‌ركی سه‌ر شانی ئێمه‌و هه‌موو ئه‌و هێزانه‌یه كه‌له‌م حكومه‌ته‌داو له‌چوارچێوه‌ی یاسادا كارده‌كه‌ن.
PM:05:31:04/05/2014