ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند" رێكارە تەندروستیەكانمان دەست پێكردوە بۆ پێدانی موچە".
د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاتی "فەیسببوک" ئاماژەی بەوەکردووە" وەك ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بانكەكان دەرمانڕێژ دەكرێن و هەڵمەتی پاككژكردنەوەی فەرمانگە حكومییەكانیش بەرێوەدەچێت، لە پێناو جێ بەجێكردنی رێكارە تەندروستییەكان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بۆ ئەوەی موچە دابەش بكرێت".
وابڕیاره سبه‌ینێ یه‌ك شه‌ممه وه‌زاره‌تى دارایى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ١٢ى ساڵى رابردووى وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه و به‌پێى خشته‌ى دابه‌شكردنه‌كه، سبه‌ینێ مووچه‌ى هه‌ریه‌كه له ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و ده‌زگاى گشتى ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت، هاوكات سبه‌ینێ و رۆژى دوو شه‌ممه بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده دیاریكراوه.