له‌سه‌رداواكاری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وه‌به‌رهێنی پرۆژه‌ی مامۆستایانی كه‌لار قیستی ئه‌م مانگه‌ی پرۆژه‌كه‌ی دواخست.
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان بڵاویکردەوە" دوای ئه‌وه‌ی به‌شیك له‌مامۆستایان داوایانكرد ئاسانكاری بكریت له‌پێدانی قیستی مانگانه‌ی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی مامۆستایان به‌هۆی دۆخی دارایی و دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان".
ئاماژە بەوەشکراوە" به‌ڕیز سه‌ڵاح كویخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنی پرۆژه‌كه ئه‌نجامدا و داوایلێكرد قیستی ئه‌م مانگه‌ی پرۆژه‌كه دوابخات".
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە" له‌به‌رامبه‌ردا وه‌به‌رهێنی پرۆژه‌كه ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی و بڕیاریدا قیستی مانگی 3ی پرۆژه‌ی مامۆستایان دوابخریت".
له رۆژی ١٤ی ئه‌م مانگه‌وه به‌هۆی رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌نێوان شاره‌كان و ناو شاره‌كانیش راگه‌یه‌ندراوه، هه‌روه‌ك به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌وه، به‌شێكی فه‌رمانبه‌ران و مووچه خۆران له دۆخێكی دارایی سه‌ختدان.