کاتی کۆتایی هاتنی ئەم شەپۆلی باران بارینە راگەیەندرا

ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا کاتی کۆتایی هاتنی ئەم شەپۆلی بارانبارینەی چەند رۆژێکە هەرێمی گرتۆتە رادەگەیەنێت و،وەک ئەو ماڵپەڕە باسی دەکات لە سبەی سێ شەممەوە شەپۆلەکە روو لە کزی دەکات.

 

ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە سبی سێ شەممەوە شەپۆلەکە بەرەولاوازی دەچێت و باران بارین کە متر دەبارێت و زیاتر نمەباران دەبێت لە چەند شوێنێکی جیاواز جیاواز.

 

ئەو ماڵپەڕی ئەوەش دەخاتەروو کە لە رۆژی چوار شەممە شەپۆلەکە  بەتەواو کۆتایی دێت و سەرلەنوێ پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و ئاسمان دەبێت بە ساماڵ و ئەو دۆخەش چەند رۆژێک دەخایەنێت.

 




PM:06:34:30/03/2020