هەولێر.. منداڵێكی تەمەن سێ ساڵ بووە قوربانی

وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، لە كۆمەڵگەی دارەتوو لە هەولێر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر خۆی لە منداڵێك دا و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست دا.

ڕائید كاروان خۆشناو گوتی: رێكەوتی 5/5/2014 پۆلیس لە بوونی رووداوێكی هاتوچۆ لە كۆمەڵگای دارەتوو ئاگادار كرانەوە، دوای گەیشتنی پۆلیس دەركەوت كەوا ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر شوفێرەكەی بە ناوی تۆمەتبار (م. م. م) خۆی لە منداڵێك داوە بە ناوی (راسان رەنجبەر پیرداود) تەمەن سێ ساڵان، لە ئەنجامدا بە داخەوە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی منداڵەكە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای هەولێر هەروەها ڕوونیشی كردەوە: دۆسیەی لێكۆڵینەوە كرایەوە و دادوەری لێكۆڵینەوە بەپێی ماددە (٢٤)ی هاتوچۆ بڕیاری بەندكردنی شوفێرەكەی دا.




PM:02:18:06/05/2014