نەوشیروان مستەفا بە میدیاكارانی گۆڕان دەڵێت هێمن ببنەوە
رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بەیانی ئەمرۆ 6ی ئەیار لەگەڵ میدیاكارانی بزوتنەوەی گۆڕان بەتایبەتی تەلەفزیۆن كۆدەبێتەوە پێیان دەڵێت "ئێتر سەردەمی ئارامییە".
سەرچاوەیەكی ئاگادار بەسپی میدیای راگەیاند: نەوشیروان مستەفا لەكۆبوونەوەیەدا بە میدیاكارانی وتووە كە "ئێمە ئەوەی ویستومانە چ لەحكومەتو چ لە هەڵبژاردنی 30 نیساندا بەدەستمان هێناونو ئیتر دەبێت میدیاكانمان هێمن بكەینەوەو چاومان لەسەر كێشەو گیروگرفتەكانی خەڵك بێت".
ئەم كۆبوونەوەیە نەوشیروان مستەفا لەكاتێكدا سازكرا كە بەرەبەرە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی كوردستان دەردەكەونو لەسنوری پارێزگای سلێمانی گۆڕان لەپێشەوەی لایەنەكانی ترە، هاوكات لەدهۆكیش دەنگەكانی زیادی كردوە، بەڵام لە هەولێرو كەركوك دەنگەكان كەمی كردوە.
PM:03:00:06/05/2014