بەپەلە:پەرلەمان بەزۆرینە مۆڵەتی هەفتەیەكی دا بەیەكێتی خۆی ساغ بكاتەوە

پەرلەمانی كوردستان بەكۆی 59 دەنگ بەرامبەر 21 دەنگ مۆڵًەتی هەفتەیەكی دا بەیەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان وەك دوا دەرفەت تا رێكبكەون لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێ‌ بەبەشدرای یەكێتی.
لەكۆبوونەوەی ئەمرۆی پەرلەمانی كوردستاندا كە كۆمەڵێك تەوەری گرنگی خستە بەرباس لەهەموویان گرنگ تر ناونای سەرۆكی حكومەت‌و جێگرەكەی بوو كە بۆ هەفتیەك بەزۆرینەی رەها پەرلەمانی كوردستان بڕیاری دا مۆڵەت بدات بە هەردوو لایەن تا ئەو مەسەلەیە یەكلای بكەنەوە.
ئەو بڕیارەی پەرلەمان پاش بریاردان لەسەر کۆمەڵێک بابەتی تری گرنگ هات، لەوانە بڕیاردان لەسەر لیژنەکانی پەرلەمان کە ١٩ لیژنەیە، هەروەها سوێندخواردنی سەرۆکی دیوانی چاودێری نوێ خالید هادی. 




PM:02:15:07/05/2014