پۆلیسی هەولێر سكاڵا لەسەر كەناڵی پەیام تۆمار دەكات

بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر سكاڵا لەسەر كەناڵی پەیام، سەر بە كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان  تۆمار دەكات و بەرێوەبەری كەناڵەكە بانگهێشتی پۆلیس دەكرێت.

فاروق عەلی، بەڕێوەبەری كەناڵی پەیامی سەر بە كۆمەڵی ئیسلامی لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لە ماڵپەری كۆمەڵایەتی فەیسبوك ئەوەی ئاشكراكردوە كە "ئەمڕۆ ئاگادار كراونەتەوە وەك بەڕێوەبەری كەناڵی ئسمانی پەیام پێویستە لە بنكەی پۆلیس ئامادەبن بۆ لێكۆڵیینەوە لەگەڵیان لەسەر سكاڵای بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر، كە گوایا تەشەیرمان بە جەنابیان كردوە.

فاروق عەلی وتیشی"پاش كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەی بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر لەسەر تیرۆركردنی شەھید محمد عزیز، كەناڵی ئاسمانی پەیام ژمارەیەك ھەواڵ و بەرنامەی پێشكەش بەبینەران كرد ،كە تێبینی و سەرنجی ھەندێ بینەربوو، لەگەڵ چەند ڕاپۆرتێكی شیكاری لەسەر ڕودادەكەو كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكە.






PM:03:26:07/05/2014