(WHO) باری نائاسایی له عیراق راگەیاند
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی،(WHO) به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان، باری نائاسایی له عیراق و نۆ وڵاتی تر راگه‌یاند.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی سۆمریە نیوز، ئه‌مڕۆ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی "WHO” له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان، رێكخراوه‌كه‌مان باری نائاسایی له عیراق و نۆ وڵاتی تر راده‌گه‌یه‌نێت".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا هاتووه "ئه‌م حاڵه‌ته ته‌ندروستییه كتوپڕه گرنگییه‌كی جیهانی هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین نه‌خۆشییه‌كان كه ڤاكسینی هه‌یه".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه ئه‌و وڵاتانه‌ی باری نائاساییان تێدا راگه‌یه‌ندراوه بریتین له "عێراق، ئه‌فغانستان، كامیرۆن، نه‌یجیریا، پاكستان، سوریا، سۆماڵ، غینیای ئیستیوائی، ئه‌سیوبیا و ئیسرائیل" كه تائێستا هیچ حاڵه‌تێكی ئه‌و نه‌خۆشییه له‌و وڵاته تۆمار نه‌كراوه.
رێكخراوه‌كه رێنمایی حكومه‌تی ئه‌و وڵاتانه ده‌كات كه رێوشوێنی خێرا و به‌په‌له بگرنه‌به‌ر بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه و له‌ناوبردنی.
PM:06:12:07/05/2014