ئۆجه‌لان بۆ وەرگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵ پێشنیار کراوە
سایتی ڕۆژنامه‌ی "ئافتۆن بلادێت" گەورەترین ڕۆژنامەی سویدی بڵاویكردۆته‌وه كه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارنی كوردستان یه‌كێكه له كاندیده‌كان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2014.
جه‌بار ئه‌مین، په‌رله‌مانتاری سوید له وتارێكی كه له سایتی "ئافتۆن بلادێتی" سویدی بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌وه ڕوونكراوه‌ته‌وه: له مانگی 3ی ساڵی ڕابردوو سه‌رۆكی په‌كه‌كه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی زیندانیكراوی (په‌كه‌كه) نه‌خشه ڕێگه‌یه‌كی سه‌رنج ڕاكیشی خسته ڕوو بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی پرسی كورد له باكوری كوردستان كه له‌وانه‌یه كۆتایی به‌و كێشه‌یه بهێنێت كه‌وا سه‌ده‌یه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه.
ئه‌وه‌شی ڕوونكردۆته‌وه: من ده‌زانم كاندید كردنی سه‌رۆكی ڕێكخراوێك كه به تیرۆر له قه‌ڵه‌مداره‌وه كارێكی ئاسان نییه به‌ڵام كارێكی بێ وێنه‌ش نییه، چونكه گه‌رچی ڕێكخراوی (ا ن س)ی باكووری ئه‌فریقا و (پ ل و ) ی فه‌له‌ستینی خه‌باتی چه‌كداریان ده‌كرد و له لایه‌ن زۆرێك له ده‌وڵه‌تانه‌وه به تیرۆرست له قه‌ڵه‌مده‌دران به‌ڵام ئه‌وه‌ش ڕێگر نه‌بووه له‌وه‌ی كه نیلسۆن ماندیڵا له ساڵی 1993 و یاسر عه‌ره‌فات له ساڵی 1994 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی وه‌ربگرن.
جه‌بار ئه‌مین ئه‌وه‌شی ڕوونكردۆته‌وه: وه‌ك پشگیریه‌ك له‌و هه‌وڵه ئاشتیخوازانه‌یه 4 مانگ له‌مه‌و به‌ر پێشنیارم بۆ كۆمیته‌ی نۆبڵی ئاشتی كردووه خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئه‌مساڵ بدرێته ئۆجه‌لان.
PM:01:58:08/05/2014