سوپای پاسداران 6 کیلۆمه‌تر دێته ناو خاکی هه‌رێمەوە
سوپای پاسدارانی ئێران شه‌ش کیلۆمه‌تر دێنه‌ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌یه‌ک کۆڵبهردهستبهسهردهکهن و دواتر سه‌رجه‌م که‌لوپه‌له‌کانیان له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن.
بەپێی هەواڵێكی (ANF) کاتژمێر"5"ی سه‌رله‌ئێواره‌ی دوێنێ "7/5/2014" هێزه‌کانی پاسه‌وانی سه‌رسنور که سه‌ر به‌سوپای پاسدارانی رژێمی ئێرانن له‌ناوچه‌ی سنوری"هاوار" که ده‌که‌وێته نێوان قه‌زای نه‌وسودی رۆژهه‌ڵات و شارۆچکه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی باشوری کوردستان ، نزیکه‌ی 5 تا 6 کیلومتر هاتوونه‌ته ناو خاکی باشوری کوردستان و به‌دابڕاندنی کۆڵبه‌ران له‌یه‌کتر هه‌موو که‌ل و په‌له‌کانیان تاڵان کردوون ."
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه که ئاگاداری رووداوه‌که بووه :" ئه‌و هێزه‌ی سوپای پاسداران ژماره‌یان له (40) تا (50) که‌س بووه و هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر کۆڵبه‌ران ، دوای چاودێریه‌کی چڕ‌وپڕ ( 6 ) کیلۆمه‌تر له‌سنوری"هاوار" سه‌ربه هه‌ڵه‌بجه هاتوونه‌ته ناو خاکی هه‌رێمی باشوری کوردستان و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش کۆڵبه‌رانیان رووبه‌رووی توندوتژی کردوونهتهو که ژماره‌یه‌کیان برینداربوونه."
ئه‌م هێزه‌ی سوپای پاسداران دوای ئه‌شکه‌نجه‌دانی کۆڵبه‌ران هه‌موو که‌ل و په‌له‌کانیان که به‌بڕی ( 600 ) میلیۆن تمه‌ن بوه ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتوون و تاڵانیان کردوون . ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌وه‌شی ووت که چه‌کدارانی سه‌ر به‌سوپای پاسداران رێگه‌ی کاسبکاران و کۆڵبه‌رانیان داخستووه و دوای به‌کارهێنانی توندوتیژیه‌کی زۆر هه‌ر سه‌ربازێک له‌گه‌ڵ خۆی بڕێکی زۆر که‌ل و په‌له‌کانی ئه‌وانیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه و گه‌ڕاونه‌ته ئه‌و دێوی سنور.
PM:02:30:08/05/2014