یەكێتی و پارتی لە دیالە دوو كورسی دەبەنەوە
بەرپرسی مەکتەبی ھەڵبژاردنی لقی 15-ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین، به ماڵپهڕی حیزبهكهی راگهیاندووه لە سنووری پارێزگای دیالە لە کۆی 827 ھەزار دەنگدەر 527 ھەزار کەس دەنگی داوە کە دەکاتە 60%-ی خەڵکی ئەو پارێزگایە كه بەشدارییان لە ھەڵبژاردندا کردووە.
حاکم حەسەن وتیشی: لەو رێژەیە تاوەکو ئێستا لیستی ئاشتیی کوردستان زیاتر لە 54 ھەزار دەنگی ھێناوە و ئەگەر دەنگەکانی تایبەت و ئاوارەکانیش جیا بکرێنەوە، رێژەی دەنگەکانی کورد دەگاتە نزیکی 59 ھەزار دەنگ.
ئەو بەرپرسەی پارتی دیموکراتی کوردستان راشیگەیاندووه بەپێی ئەو ئەنجامە بێت لە کۆی 14کورسی لە دیالە، کورد 2کورسیی مسۆگەر کردووە، کورسیی یەکەمیان بۆ کاندیدی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و هیی دووەمیش بۆ کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێت.
PM:05:31:08/05/2014