سونەكان لەهەولێر كۆدەبنەوە تا مالكی ریزەكانیان تێكنەداتو لەگەڵ بارزانی رێكدەكەون تا بەر لە خۆكاندیدكردنەوەی بگرن بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران.
ماڵپەڕە عەرەبیەكان بڵاویان كردەوە ئوسامە نوجەیفی بۆ دوو مەبەست هاتۆتە هەولێر، لەلایەكەوە بۆ یەكخستنی ریزی سونەو لەرۆژی چوارشەممەوە لەهەولێر دەستیكردووە بە كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سونەكان بۆ ئەوەی مالكی دەستوەرناداتە ناویانەوەو دوو پەرت پەرتیان نەكات.
لەلاكی ترەوە بۆ بینی بارزانی سەرۆكی هەرێمی (ماوە بۆ درێژكراوە) تا هەڵوێستیان یەك بخەن دژی سەرلەنوێ كاندیدكردنەوەی مالكی.
بەپێی ئەو ماڵپەڕانە بارزانیو مالكی گەیشتونەتە رێككەوتن لەسەر ئەوەی رێگری دروست بكەن لە خۆكاندیدكردنەوەی مالكی، ئەلتەرناتیفی ئەوانیش رێككەوتنی سونەو كوردو تەوژمی سەدرو مواتن ( حەكیم) لەسەر بەدیلی مالكی.
ئەمرۆ 8-5 سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیاندنێكدا بڵاوی كردەوە كە بارزانیو نوجەیفی لەهەولێر كۆبوونەتەوە.