تا ئێستا یەكێتی بڕیاری یەكلایكەرەوەی نەداوەو سەرەتای ئەم هەفتەیە مەكتەبی سیاسی كۆدەبێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر چۆنێتی بەشداریكردنیان لە كابینەی هەشتەم.
بەپێی زانیارییەكانی دەست سپی میدیا كەوتووە، ئەوەی تا ئێستا لەمیدیاكان بڵاوكراونەتەوە لەسەر ئەوەی یەكێتی دەیەوێت" ئەم وەزارەتەی بۆ بگۆڕن بە وەزارەتێكی تر"، تا ئێستا هیچ بڕیارێكی یەكلای كەرەوە لەبارەی هیچ وەزارەتێكەوە نەدراوە. بەپێی ئەو زانیاریانە: مەكتەبی سیاسی یەكێتی رۆژی یەك شەممە كۆدەبێتەوە بۆ كۆتا بڕیاری خۆی.
سپی زانیویەتی یەكێتی یەكلای بۆتەوە لەوەی كە بەشداری حكومەت دەكات، " بەڵام چۆنێتی بەشداریكردنی ماوە تا مەكتەبی سیاسی تا دوا بڕیاری خۆی لەبارەیەوە بدات".
سپی میدیا زانیاری ئەوەی لایە كە لەسەر چۆنێتی بەشداریكردن لە حكومەتدا یەكێتی پرسی بەكوادر و شارەزا نزیكەكانی خۆی كردووە.
پەرلەمانی كوردستان 7-5 دوا مۆڵەتی خۆی بۆ هەفتەیەك خستە بەردەم یەكێتی نیشتمانی كوردستانو پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئەوەی كۆتایی بەگفتوگۆكانی نێوانیان بهێنن لەسەر پرسی بەشداریكردنی یەكێتی لەحكومەتدا تا پەرلەمانی ناوهێنانی سەرۆكی حكومەتو جێگرەكەی ئەنمجا بدەنو بەرزی بكەنەوە بۆ سەرۆكی هەرێم تا رایانسپێرێت بۆ پێكهێنانی كابینەی هەشتەم.