لە كەمپی باسرمە مامۆستایەك دەستدرێژی سێكسی دەكاتە سەر كچێكی پەنابەری رۆژئاوای كوردستانو مامۆستاكەش دەستگیر دەكرێت.
لەكەمپی باسرمە كە كەمپێكی پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستانەو لە سنوری پارێزگای هەولێرە، مامۆستایەكی بە رەگەز عەرەب، دەستدرێژی سێكسی دەكاتە سەر كچە خوێندكارێكی سەرەتایی پەنابەری رۆژئاوای كوردستان.
ماڵپەڕی فرات نیوز بڵاویكردۆتەوە، پاش ئەوەی كەسوكاری ئەو كچە خوێندكارەو هاوڵاتیانی كەمپەكە ناڕەزاییان دەربڕیوە، مامۆستاكە لەلایەن ئاسایشی هەولێر دەستگیركراوە.
هاوكات چەند رۆژێك لەمەوبەر فرات نیوز ئەوەی ئاشكرا كرد كە كە لەخوێندنگاكانی كەمپی پەنابەرانی رۆژئاوا، لەلایەن مامۆستاكانەوە سیدیو وێنەی نیمچە رووت بەئاگاداری بەرێوەبەرانی كەمپەكە بەسەر منداڵانو گەنجان بڵاودەكرێتەوە.