كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەستی پێكرد

‌مەکتەبی سیاسی یەکێتیی
کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری ھەولێر دەستیپێکرد و بڕیارە لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەسەر بەشداری یەكێتی لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بكرێت.

ئەمەش لەكاتێكدا كە  بە پێی راپرسییەكە كە لە نێوان کادیر و ئەندامانی مەڵبەند ‌و مەکتەبەکان و کۆمیتەکانی یەکێتی ئەنجامدرا، زۆربەی بەشداربووانی راپرسییەكە خوازیاری ئەوەن یەكێتی بەشداری حكومەت بكات.

هەروەها لە كۆبوونەوەكەی ئەمرۆدا بڕیارە  کاندیدێک بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت و کاندیدێک بۆ پۆستی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان بکرێت .




PM:04:05:10/05/2014