لە هەولێر ٤١ تووشبووی نوێ راگەیەندرا

لە سنوری پارێزگای هەولێر ٤١ تووشبووی نوێ راگەیەندرا، زۆربەیان لە دوو پرسەکەی گەڕەکێکی هەولێرەوە تووشبوون.

وەزارەتی تەندروستی لە دەئەنجامی نوێدا رایگەیاند"لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، چل و یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران".

لەو راگەیاندنەدا هاتووە " ١٧ ئافرەت و ١٥ پیاو و ٩ مناڵن کە بە ھەموو تەمەنە جیاوازەکان، دوو لەوان لە قەزای سۆران و سێ لە ناحیەی سیدەکان و یەك لە گوندی ھەڵەجەی بچووك و، ئەوانی تر لە ناو شاری ھەولێرن لە گەڕەکەکانی ( کانی گەلی، ئاڵتون سیتی، شێخ احمد، کارێزان، زانکۆ، چنار، مامۆستایان، ١٢١ی گولان، ژیان، زیلان سیتی)".

تەندروستی ئەوەش دەخاتەڕوو کە زۆربەی زۆریان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن وە دووی دیکە پێشینەی گەشتیان ھەبووە..

 



PM:12:29:06/04/2020