وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان داوا لە هێزەكانی ناوخۆ دەكات گرفت بۆ هاتۆچۆی كارمەندانەكانیان دروستنەكەن.
دوای بڵاو كردنەوەی روونكردنەوەكەی وەزارەتی ناوخۆ، ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی كارەبا ئاگاداریەكی بڵاو كردەوە و تیایدا وێرای ده‌ستخۆشی بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ، داوا له‌سه‌رجه‌م هێزه‌كانی دەكات، هاوكاری تیمه‌كانی چاكسازیی و كۆنترۆڵه‌كان و وێستگه‌كانی كارەبا بكه‌ن بۆ هاتوچۆ و راپه‌راندنی كاره‌كانیان له پێناو دابینكردنی خزمەتگوزاری كاره‌با بۆ نه‌خۆشخانه و دام وده‌زگا گرنگه‌كانی حكومه‌ت و هاوڵاتیان كه ئێستا له ماڵه‌كانیان ماونەتەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەکراوە" لە هه‌ندێك له مه‌فره‌زه و بازگه‌كان گرفت بۆ هاوتۆچۆی كارمه‌ندانه‌كانیان دروستكراوە، كه به‌شێوه‌ی ئێشكگر ده‌وم ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێیته‌وه كه گرفت بۆ سیستمی كاره‌با دروست ببێت و كه‌موكورتی بكه‌وێته خزمه‌تگوزارییه‌كان، کە دواجار گرفت بۆ پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرەسی کۆرۆنا دروست ئەکات".
ئه‌و رێیگریانە له‌كاتێكدایه، وه‌زیری ناوخۆ و پارێزگاره‌كان رایانگه‌یاندوه" قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ كارمه‌نده ئێشكگره‌كانی كاره‌با ناگرێتەوە".