منداڵی پزیشكێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی سلێمانی ده‌بێته سواڵكه‌ر
كاركەرێكی بەنگلادیشی كە لەماڵی پزیشكێك لەسلێمانی كاردەكات، منداڵەی خاوەن كارەكەی كە دكتۆرێكی دەوڵەمەندی سلێمانییە فێری سواڵ كردوە.
بە پێی هەواڵێكی ماڵپەڕی باس‌نیوز، پزیشكێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی شاری سلێمانی كه كاركه‌رێكی ئافره‌تی به‌نگلادشی بۆ به‌خێوكردنی منداڵه‌كه‌ی گرتووه، كه به‌یانیان كه‌سیان له‌ماڵ نابێت تاوه‌كو بۆی به‌خێو بكات، به‌ڵام به‌نگلادشیه‌كه هه‌موو رۆژێك له‌گه‌ڵ خۆی بردوویه‌تیه ده‌ره‌وه‌و سواڵی پێكردوه”
سه‌رچاوه‌كه كه‌سێكی دوكاندار كه رۆژانه ئه‌و منداڵه‌ی بینیووه، براده‌ری پزیشكه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه بووه‌و سه‌ردانی ماڵه‌وه‌یانی كردوه كاتێك ئه‌و منداڵه‌ی بینیوه كه ته‌مه‌نی چه‌ند ساڵێكه به پزیشكه‌كه‌ی وتووه كه ئه‌و منداڵه له‌به‌رچاوی غه‌ریب نیه‌و ناسراوه.
پزیشكه‌كه‌ش له هاوڕێكه‌ی توشی سه‌رسوڕمانی بووه‌و وتوویه‌تی تۆ چۆن منداڵه‌كه‌م ده‌ناسی؟ كه یه‌كه‌مجارته بینیوته؟.
هاورێكه‌شی چاودێری سواڵكه‌ره‌كه‌ی كردوه له بازاڕ‌و منداڵه‌كه‌و هه‌ردووكیانی ناسیووه‌ته‌وه، په‌یوه‌ندی به پزیشكه‌كه‌ی هاوڕێیه‌وه كردووه‌و منداڵه‌كه‌یان بردووه‌ته‌وه‌و هاوكات پزیشكه‌كه كاركه‌ره به‌نگلادشییه‌كه‌ی له ماڵه‌كه‌ی ده‌ركردووه.
PM:05:22:10/05/2014