سبەینێ یەكێتی‌و پارتی كۆدەبنەوە

بڕیارە سبەینێ یەكشەممە هەردوو شاندی دانوستانكاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت كۆببنەوە.

كۆبوونەوەی سبەینێ لەكاتێكدایە كە ئەمرۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی لەهەولێر كۆبووەوە‌و سەبارەت بە مەرجەكانی یەكێتی بۆ بەشداری لە كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند:

داوامانکردووە لە ئەگەری بەشداریکردنمان لە کابینەی نوێی حکومەت، گۆڕانکاری لەو وەزارەتانەدا بکرێت کە بۆمان دەستنیشانکراوە، بەڵام تائێستا پارتی وەڵامی نەداوینەتەوە.




PM:10:16:10/05/2014