شاناز ئیبراهیم ئەحمەد "سوبحانەڵا" لە دەنگەكانی پارتی لە هەندەران دەكات
راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی پارتی له هه‌نده‌ران یه‌كدی به تووندی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و "سوبحانه‌ڵا" و "ماشا‌ڵڵا" له یه‌كدی ده‌كه‌ن.
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی رێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، وتارێكی له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی پارتی له ئه‌وروپا نووسیوه‌و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ یه‌كێتی و گۆڕان به‌و ئه‌نجامه وڕ بوون و خۆیشی ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستدێت ته‌نها بڵێ"سوبحانه‌ڵڵا". نووسه‌رێكیش له رۆژنامه‌ی هه‌ولێری مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی پارتی وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێ "جالیه‌ی كوردی ده‌نگیان به ئارامی داوه".
به‌پێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌ڵبژاردن، پارتی له هه‌نده‌ران پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه و له پێش لایه‌نه كوردییه‌كانی دیكه‌وه‌یه.
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌و وتاره‌دا كه رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی زمانحاڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆژی 10ی ئایار بڵاویكردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی "ئه‌وه‌ی بووه‌ته مایه‌ی سه‌رسوڕمانی هه‌موو كوردانی ده‌ره‌وه ئه‌وه‌یه كه پارتی له ده‌ره‌وه زۆرترین ده‌نگ بهێنێت". سه‌رسووڕمانییه‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه "یه‌كێتی له پاش نسكۆی 1975ه‌وه گه‌وره‌ترین و به‌ربڵاوترین هێزی كوردستانی باشوور بووه له‌ده‌ره‌وی وڵات".
شاناز ئیبراهیم ده‌ڵێ "دووهه‌مین هه‌ڵبژاردنه كه ئێمه و گۆڕان شیر و تیر له‌یه‌ك ئه‌سوین و فڕكان فڕكانمانه كه ئاخۆ كاممان یه‌كه‌م ئه‌بین له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئه‌مجاره هه‌ردوولامانی وڕ كرد پارتی بوو، پارتی هیچ كات هێزێك نه‌بووه كه كه‌سمان هه‌رگیز حیسابی بۆ بكه‌ین، راسته كه له هه‌ندێك وڵات‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م لایه‌نگریان هه‌بووه، به‌ڵام ئایا چۆن به‌و ژماره كه‌مه‌وه بوونه خاوه‌نی نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار ده‌نگ و زۆرینه له‌و وڵاتانه‌شا كه كه‌سیان نه‌بووه؟ ئه‌وه ئه‌بێ كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا له بواری موعجیزه‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌نه‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی، پارتی به جۆرێك له ساخته‌كردن تۆمه‌تبار ده‌كات و نووسیویه‌تی "هه‌ندێك ئه‌ڵێن زۆر رێی تێ ئه‌چێت كه پارتی به‌ر له داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان مردوه‌كانی ناردبێته ده‌ره‌وه تا له‌ده‌ره‌وه‌ش ده‌نگی پێ بده‌ن، هه‌ندێكی تریش ئه‌ڵین كه له‌وانه‌یه پێنج شه‌ش هه‌زار مناڵی ژێر ته‌مه‌ن ١٨ ساڵیان هه‌بووبێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا و ئێستا شوكور گه‌وره بوونه و ده‌نگیان داوه، خه‌ڵكی زۆر شت ئه‌ڵێن و پسپۆڕانی بیانیش ئه‌ڵێن ئه‌وه پێویستی به لێكۆڵینه‌وه و دیراسه‌یكی قوڵ هه‌یه".
له كۆتاییدا نووسیویه‌تی "له راستیا من خۆم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هیچ هۆكارێكی مه‌نتیقیم پێ نادۆزرێته‌وه بۆ ئه‌و ده‌نگه زۆره‌ی پارتی له ده‌ره‌وه بۆیه هه‌ر ئه‌توانم بڵێم: (سوبحانه‌ڵڵا)".
ئه‌مڕۆ 11ی ئایار كاوه میران، نوسه‌رێك، كه ره‌نگه ناوێكی خوازراو بێت، له رۆژنامه‌ی هه‌ولێری سه‌ر به مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ڵامی شاناز ئیبراهیم-ی داوه‌ته‌وه‌و به ناونیشانی ” ماشه‌ڵڵاكه‌ی شاناز” نووسیویه‌تی "شیوه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتنی پارتی ده‌گێڕیت یان فه‌شه‌لی خۆت؟".
رۆژنامه‌ی هه‌ولێر له‌باره‌ی قسه‌كانی شاناز ئیبراهیم ده‌ڵێ "پتر له بۆڵه‌بۆڵی ئه‌و پیره‌ژنانه ده‌چێ كه له ته‌شیڕێسی زیاتر چی له باردانییه و به ناهه‌ق پۆستی حزبی دراوه‌تێ و به‌م دواییانه‌یش خووی داوه‌ته نووسین، له حاڵێكدا توانای نووسینی رسته‌یه‌كی دروستی نییه".
نووسه‌ره‌كه‌ی رۆژنامه‌ی هه‌ولێر له وه‌ڵامی به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتیدا بۆ زیادبوونی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی پارتی ده‌ڵێ "جالیه‌ی كوردی نه‌كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ریی مه‌كینه‌كانی رقهه‌ڵڕێشتنی حزبه‌كان و ده‌نگیان به ئارامی و ته‌بایی و برایه‌تی داوه. گه‌ڕه‌كانی پێشتریش هه‌ر ده‌نگی یه‌كه‌م بوو، به‌ڵام به‌هۆی لیستی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌م پێشڕه‌ویه ون ده‌بوو".
كاوه میران ده‌شڵێ "كه یه‌كێتی ده‌نگی كه‌م بووه، ئه‌وه ئه‌بێ شاناز خۆی به‌رپرسیارێتی قبووڵ بكات و شكستی له‌نێو جالیه‌ی كوردی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاوازیی ئه‌و كه‌سه‌ی مه‌له‌فی ده‌نگی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی له‌سه‌ر شانه و شاناز ده‌یه‌وێ ئه‌م شكسته له‌سه‌ر شانی خۆی لاببات".
سه‌باره‌ت به تۆمه‌تی ته‌زویركردنی پارتیش، كه لای شاناز ئیبراهیم جێی پرسیاره، كاوه ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر شاناز زۆر حه‌زی له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یه كه كێ ته‌زویر ده‌كات با له دكتۆر به‌رهه‌م بپرسێت..." ده‌شڵێ "زۆر دوور مه‌ڕۆ .هه‌ر له ده‌وروپشتی خۆت دوو سێ پرسیاری عاقڵانه بكه‌ی ئه‌گه‌یته نه‌تیجه كه كه‌لتووری ته‌زویر له هه‌ناوی كێ دایه!".
PM:03:39:11/05/2014