بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئەمڕۆ رێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە.
بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، زۆرترین ڕێژەی بارین باران لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو لە ناوچەی بەرزنجە سەر بە پارێزگای سلێمانی بە بڕی ٣٢.٥ ملم باریووە.
هاوکات دەشڵێت" ئەمڕۆ و سبەی دووشەممە باران بارین لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەردەوام دەبێت".