ژمارەیەك لەبكوژانی شۆفێره‌كانی رێگای سلێمانی _ كه‌ركوك ده‌ستگیر كران
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پارێزگاری كه‌ركوك له‌دیوانی پارێزگا له‌گه‌ڵ خێزانی ئه‌و شۆفێری تاكسیانه‌دا كۆبۆوه، كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش له‌سه‌ر ڕێگه‌ی (كه‌ركوك -سلێمانی) له‌لایه‌نه ژماره‌یه‌ك تیرۆرسته‌وه ڕفێندرابون‌و پاشان كوژران.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای كه‌ركوك كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست سپی میدیا كه‌وتوه، ئه‌مڕۆ (د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پارێزگاری كه‌ركوك له‌دیوانی پارێزگا له‌گه‌ڵ خێزانی ئه‌و شۆفێری تاكسیانه‌دا كۆبۆوه، كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش له‌سه‌ر ڕێگه‌ی كه‌ركوك- سلێمانی ڕفێندران‌و پاشان ته‌رمه‌كانیان به‌كوژراوی دۆزرایه‌وه، (د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم) له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ (هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵڵا) به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌ركوكدا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ خێزانی ئه‌و كه‌سانه‌دا كۆده‌بینه‌وه كه پێش چه‌ند مانگێك له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك تیرۆرسته‌وه ڕفێندران، پێشتریش له‌گه‌ڵ خێزانی ئه‌و كه‌سانه‌دا كۆبوینه‌ته‌وه‌و پێمان ڕاگه‌یاندون، كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه، له‌ئێستاشدا به‌هه‌وڵ‌و ماندوبونی ئاسایشی كه‌ركوك، توانراوه ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه دڵ ته‌زێنه ده‌ستگیربكرێن، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش دانیان به‌تاوانه‌كه‌و شوێنی شاردنه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه‌دا ناوه، ئاشكراشیكرد، (16) كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه ده‌ستگیركراون، كه سه‌رجه‌میان عه‌ره‌بن‌و (15)یان خه‌ڵكی پارێزگای دیاله‌ن.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، (د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم) لێپرسراوێتی ئه‌و تاوانه‌ی خسته ئه‌ستۆی ڕێكخراوی قاعیده، وتی:"هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ له‌پێناو قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی كه‌س‌و كاری قوربانیانی ئه‌و ڕوداوه".
PM:04:57:11/05/2014