لە قەزای سۆران پۆلیسێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند" نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی هەسنان سەر بەناحیەی دیانا لەقەزای سۆران پۆلیسێک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا لەسەر فەرمانی دادوەر تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادی كرا".

موقەدەم شەماڵ دێواری، وتە بێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاگادار كراينەوە كاتژمێر ٢:٠٠ی دوای نیوەڕۆ كەوا كەسێك بەناوی (ر. ر .ع ) له دايكبووى سالى ١٩٨٤ دانشتووی گوندی هەسنان سەر بەناحیەی دیانا لەقەزای سۆران پیشە پۆلیس لەبەرگری فریاكەوتن خێزاندارە بەهۆی بەركەوتنی گوللەوە گیانی لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەشکرد" لەسەر فەرمانی دادوەر تەرمەكە ڕەوانەی پزیشكی دادی كرا بۆ توێكارى و لێكولێنەوه لەنەخۆشخانەی ئاشتی لەسۆرا، بەپێی لێكۆلێنەوە سەرەتاییەكان و گوفتاری شایەتحاڵەكان گومان دەكرێت حاڵەتی خۆكوشتن بێت".


PM:05:52:16/04/2020