بەپێێ ئەو وردەکاریانەی دەبێت لە ١٩ی نیسانەوە لەبواری سووککردنی قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە سلێمانی ئەنجام بدرێت بەم شیوەیە دەبێت:
لە رۆژی یەکشەممەوە قۆناغی دوەمی ئاساییکردنەوەی ژیان لە سلێمانی دەستپێ دەکات و بەپێی پلانەکەش (90٪)ی دوکان و بازاڕەکان دەکرێنەوە.
قۆناغی دوەمی دەستپێکردنەوەی ژیان لە سلێمانی لە رۆژی (19)ی ئەم مانگەوە دەستپێ دەکات کە خۆی دەبینێتەوە لە کردنەوەی (90٪)ی دوکان و بازاڕەکانی ناو سەنتەری شاری سلێمانی ئەوەش بە رێنمایی نوێ و لەژێر چاودێری تەندروستی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت.
شەقامەکانی ناو بازاڕی سلێمانی بە بەربەستی کۆنکرێتی دەگیرێت و رێگە نادرێت ئۆتۆمبێل بچێتە ناو بازاڕ و ئەو هەنگاوەش تا (15/5/2020) بەردەوامیی دەبێت و دواتر بڕیاری نوێی لەسەر دەدرێت.
بەپێی زانیارییەکان بڕیارە بەهەمان شێوە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی لە چوارچێوەی ئەو پلانەدا بکرێتەوە.
هاوکات پلانەکە کافتریا و رێستۆرانت و یانەی مەی خواردنەوە و ناگرێتەوە، ئەوە جگە لە مزگەوت و ناوەندەکانی خوێندن و پرسە و بۆنەکان کە لە دەرەوەی ئەو رێنماییانەدان و ناکرێنەوە.
هەروەها بڕیارە رۆژی شەممە قائیمقامیەتی سلێمانی رێنمارییەکان ئامادەبکات و دوای پەسەندکردنی لەلایەن ژوری ئۆپەراسیۆنی روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڵاودەکرێتەوە.