ئەمڕۆ هەینی لە قەزایی سۆران هاوڵاتییەکی تەمەن ٣٠ ساڵ بەهۆی ده‌رزی له‌خۆدانی گیانی لەدەستدا.
ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند" ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر هه‌شت ئاگادار كرانه‌وه به بوونی رووداویكی گیان له ده‌ستدان".
راشیگه‌یاند" دوای گه‌یشتنی تیمی پۆلیس بو شوێنی رووداو ده‌ركه‌وت هاولاتیه‌ك دانشتووی سۆران گه‌ڕه‌كی خه‌بات به ناوی (ب، ی، خ) له دایكبووی ١٩٩٠ له لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی به هۆی به‌كارهێنانی ده‌رزی به خۆی له خۆیداوه و سه‌ره‌نجام گیانی له ده‌ستداوه".
ئاماژەبەوەشکراوە" کە ته‌رمی ناوبراو ره‌وانه‌ی بزیشكی دادی كراوه له نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی له سۆران بۆ كاری توێكاری و لێكۆڵینه‌وه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه كراوه‌ته‌وه".