ژمارەی كورسییەكانی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرا كرا

خشتەی ئەنجامە بەراییەكاینی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاودەكرێتەوە‌و كورسی هەر یەك لە لایەنەكان ئاشكرادەكرێت.

بەپێی هەواڵێكی باس نیوز، بەپێی ئەو خشتەیە پارتی دیموكراتی كوردستان لە عێراق پلەی پێنجەمی بەدەست هێناوە‌و 30 كورسی پەرلەمانی عێراق بەدەستهێناوە‌و بزوتنەوەی گۆڕانیش 10 كورسی پەرلەمانی عێراقی بەدەستهێناوە.

هاوكات بە پێی ئەو خشتەیە  یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی عێراق لە شاری سلێمانی لە پلەی دووەم دێت بە بەدەستهێنانی 4 کورسی پەرلەمانی، گۆڕانیش بە پلەی دووەم دێت بە  8 کورسی.




PM:03:07:12/05/2014