حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی بوودجەی خەرجكراوی مانگی ڕابردوو و ئەم مانگەی بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ئاشكرا كرد ئەوەش وەك وەڵامێك هات بۆ لایەنە سیاسیەكان و پارێزگاری سلێمانی.
د. جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕوونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە" بەداخەوە ماوەیەكە قسە و دەنگۆی ناڕاست بڵاودەكرێنەوە كە گوایە حكومەتی هەرێمی كوردستان جیاوازی لە نێوان پارێزگا و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكات كە ئەمە دوورە لە راستییەوە و وەزیرەكانی لایەنە بەشدارەكانی ناو حكومەت باش ئاگاداری ئەوەن كە ئەو دەنگۆیانە هیچ بنەمایەكیان نییە".
هەروەها وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەكردوە" بۆ ئاگاداری رای گشتیش، هەر لە سەرەتای دروستبوونی قەیرانی كۆرۆناوە، لە مانگی ئادار و نیسان، حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەم بڕە پارانەی خەرجكردووە بەم شێوەیەی خوارەوە، ئەمە جگە لە خەرجی رۆژانەی وەزارەتەكان و یەكە كارگێڕییەكان:
• (8,040,162,100) هەشت ملیار و چل ملیۆن و سەد و شەست و دوو هەزار و سەد دینار لە داهاتی هەرێمی كوردستان بۆ دام ودەزگاكانی تەندروستی لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێم و ئیدارە سەربەخۆیەكان خەرجكراوە.
• (4,400,000,000) چوار ملیار و چوارسەد ملیۆن دینار لە داهاتی هەرێمی كوردستان بۆ هاوكاری پارێزگاكان خەرجكراوە.
• (1,450,000,000) یەك ملیار و چوارسەد ملیۆن دینار لە داهاتی هەرێم بۆ وەزارەتی ناوخۆ و پێداویستییەكانی پۆلیس خەرجكراوە.
• (3,500,000,000) سێ ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار لە لایەن حكومەتی فیدراڵی عێراقەوە هاتووە، (1) یەك ملیار دینار بۆ هەر یەك لە بەرێوەبەرایەتیە تەندروستییەكانی پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك و (500) پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ بەرێوەبەرایەتیە تەندروستییەكانی پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین خەرجكراوە.
كۆی گشتی پارەی خەرجكراو لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان (بەو پارەیەی لە حكومەتی فیدراڵی عێراقیشەوە هاتووە) بۆ هەر دوو مانگی ئادار ونیسان بریتیە لە:
(17,390,162,100) حەڤدە ملیار و سێ سەد و نەوەد ملیۆن دینار و سەد و شەست و دوو هەزار و سەد دینار.
*سلێمانی و هەڵەبجە*:
كۆی ئەو پارەیەی بۆ هەر دوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین خەرجكراوە بریتییە لە:
(7,596,258,393) حەفت ملیار و پێنجسەد و نەوەد و شەش ملیۆن و دوو سەد و پەنجا و هەشت هەزار و سێسەد و نەوەد و سێ دینار.
*هەولێر و دهۆك*:
ئەو بڕەی بۆ هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك خەرجكراوە بریتییە لە:
(9,793,903,707) نۆ ملیار و حەوت سەد و نەوەد و سێ ملیۆن و نۆسەد و سێ هەزار و حەفتسەد و حەفت دینار.
ئەو خەرجییە زیادانەی هەولێر و دهۆك بە هۆی ئەوە بووە كە رێژەیەكی زۆری هاووڵاتیانی هەرێم بە رێگەی فرۆكەخانەی هەولێر و لە رێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە گەڕاونەتەوە بە تایبەت لە وڵاتی توركیاوە و لە دهۆك و هەولێر كەرەنتینە كراون كە دانیشتووی گشت پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بوون.
ئهم روونكردنهوهیهش دوای ئهوه دێ كه ههڤاڵ ئهبوبهكر پارێزگاری سلێمانی رۆژی رابردوو له چاوپێكهوتنێكی تهلهڤیزیۆنی دا رایگهیاند" كه حكومهتی ههرێم هاوكاری نهكردوون و سهرجهم ئهو پارانهی كه حكومهتی ههرێم بهدهستی گهیشتوون، بهشی سلێمانی نهداوه".