یه‌كێتی داوای لابردنی پشووی له‌دایكبونی مسته‌فا بارزانی ده‌كات
فراكسیۆنی سەوز له‌په‌رله‌مانی كوردستان له پڕۆژه یاسایه‌كه‌وه داوای نه‌هێشتنی پشووی رۆژی 14ی ئازار، رۆژی له‌دایكبونی مەلا مسته‌فای بارزانی ده‌كات.
فراكسیۆنه‌كه له پڕۆژهكهداكه بۆ رێكخستنی رۆژه‌كانی پشوو پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كردووه داواده‌كات له‌مه‌ودوا پشووه‌كان به‌فه‌رمی دیاری بكرێن و رۆژی مردن یان له‌دایكبونی سه‌ركرده‌كان نه‌كرێته پشوو له‌ناویاندا رۆژی 14ی ئازار رۆژی له‌دایكبونی مسته‌فا بارزانی.
زانا عه‌بدوره‌حمان ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ماڵپه‌ڕی NRT راگه‌یاند "داوامانكردووه پشووه‌كان رێكبخرێت یان دیاری بكرێت و نه‌ریته دیكتاتۆرییه‌كان دوباره نه‌بنه‌وه كه تێیدا رۆژی له‌دایكبون یان مردنی سه‌ركرده‌كان بكرێنه پشوو".
هه‌روه‌ها وتی "ده‌بێت ئه‌و نه‌ریته‌ی له‌رابردوو هه‌بووه بۆ دیاریكردنی پشوو كۆتایی پێبهێنرێت" ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌گه‌ر رۆژی له‌دایكبونی سه‌ركرده‌یه‌ك بكرێته پشوو ده‌بێت بۆ سه‌ركرده مێژوییه‌كانی تریش به‌هه‌مان شێوه بێت.
PM:03:13:12/05/2014