نوسینگەی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند" بەبێ پشکنین هیچ کەسێک ناتوانێت بێتە ناو پارێزگای هەولێرەوە".
لە راگەیاندراوێکدا نوسینگەی پارێزگاری هەولێر بڵاویکردەوە" هیچ کەسێک بەبێ رەزامەندی و رێگەپێدانی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە میکانیزم و شێوازەکەی پێشتر بڕیاری لەسەر دراوە لەلایەن وەزارەت، ناتوانێت بیتە ناو سنوری پارێزگای هەولێر".
ئاماژە بەوەشکراوە" بۆیە داواکارین کەس خۆی لەڕێگا نەدات، چونکە ڕێگەی هاتنە ژوورەوەی نادرێت، تەنانەت ئەوانەشی کە فۆرمی وەزارەتی ناوخۆیان هەیە لە هەر دەروازەیەکەوە بێتەوە نێو سنووری پارێزگای هەولێر، پشکنینی کۆرۆنای بۆ ئەنجامدەدرێت، ئینجا دێنە ناو هەولێر".