یەكێتی بڕیاردەدات سیاسەتی سازان پەیڕەوبكات
كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی دەستیپێكرد.
بەپێی ماڵپەڕی فەرمی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی، گرنگترین تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە بریتین لە:
تاوتوێكردنی سیاسەتی یەكێتی لەگەڵ هێزە كوردستانییەكان بۆ هاوهەڵوێستی لەسەر ئاستی عیراق، جێبەجێكردنی دەستوور و مادەی 140 و تەواوی مافە سیاسیی و ئابووری و ئەمنییەكان.
تەوەری دووەم تایبەت دەبێت بەوەی كە یەكێتی چ هەڵوێستێكی دەبێت بەرامبەر هێزە عیراقییەكان بۆ حكومەتی تەوافوقی یان حكومەتی زۆرینە، لە دوا ئەنجامیشدا چ بڕیارێك بدرێت لەگەڵ ئەو لایەنە شیعانەی زۆرینەی پەرلەمان بۆ پێكهێنانی حكومەت دەستەبەر دەكەن ؟
لەتەوەری سێیەمیدا باس لەوە دەكرێت كە یەكێتی دوای هەشت مانگ لە دانوستاندن توانیویەتی زیاتر لە رێژەی (18) كورسی پەرلەمان كە لە هەڵبژاردنی 21-9-2013 بەدەستیهێنا، پێ لەسەر سەنگ و پشكی یەكێتیی دابگرێ.. دوا سەرەنجامی بەدەستهاتووی ئەم گفتوگۆیانە بە شێوەیەكی شتی دەبێت لەم كۆبونەوەیەدا تاوتوێبكرێت و دوا بڕیاریشی لەسەر بدرێت.
دوا تەوەریش بریتی دەبێت لە باسكردنی سیاسەتی یەكێتی، دوای هەڵبژاردنی 30 ی نیسان سیاسەتی یەكێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگاكان چی بێت؟
- ئایا سیاسەتی زۆرینەو كەمینە بێت ؟
- ئایا سیاسەتی سازان و بەشداری هەموو لایەنەكان بێت؟
PM:05:24:12/05/2014