کەرکووک.. چوار تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاک بوونەوە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی كەركووك ڕایگەیاند" چوار تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە کەرکووک چاك بوونەتەوەو دەنێرێنەوە ماڵی خۆیان'.


فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئەمڕۆ ٢١ی نیسان چوار تووشبوی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەركووك چاكبوونەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشت".

 
ئەوە لە کاتێکدایە زیاتر لە هەفتەیەکە هیچ حاڵەتێکی تووشبوونی نوێ بە کۆرۆنا لەو پارێزگایە تۆمار نەکراوە.


كۆی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەركووك ٣١ كەس بووە و دوو حاڵەتی گیان لەدەستدان، ئێستا تەنیا پێنج تووشبوو لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و ئەوانی تر چاكبوونەتەوە.

 



PM:11:13:21/04/2020