وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن بریاری دەستبەکارکردنەوەی تاکسیەکان راگەیەندرا، بەڵام بە مەرج.
له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ورده‌كاریی بڕیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاری تاكسیه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان ئاشكراكرد، کە كاركردنی تاكسیه‌كان بەپێی سیستمی تاک و جووت دەبێت، سبه‌ینێ هه‌ینی بڕیاره‌كه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
لەو کۆنگرە رۆژنامەگەریدا، ئاشکرا کرا سبه‌ی ئه‌و تاكسیانه‌ی ژماره‌ی تابلۆكانیان جوته (كۆتایی ژماره‌ی ئۆتۆمبیل) كارده‌كه‌ن، ڕۆژی شه‌ممه‌ش ئه‌وانه‌ی تابلۆكانیان تاكه کاردەکەن.
یەکێک لەو مەرجانەی تر، دەبێت ھەر تاکسییەک لە دوو سەرنشین زیاتر ھەڵنەگرێت، هاوكات سه‌رنشینه‌كان له‌دواوه دابنیشن و مه‌رجه دەستکێش و دەمامک به‌كاربهێنن، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌كاتی به‌ركانه‌هێنانیدا ده‌بێت شۆفێره‌كه سه‌رنشینه‌كان نه‌گوازێته‌وه.( وەک راگەیەندرا).
دەربارەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان به رێگه‌پێدانی ئه‌لیكترۆنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌بێت.
هەر لەو کۆنگرەیەدا راگەیەندار، شۆفێری تاكسی ده‌بێت به مادده‌ی پاككه‌ره‌وه ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پاك بكاته‌وه.
هەروەها مەرجە شۆفێران هه‌ر چوار جامی تاكسییه‌كانیان تا نیوه بكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر كه‌شوهه‌وا له‌بار بوو.