تا ئێستا یەكێتی كاندیدی پۆستە حكومیەكانی دیاری نەكردووە

تائێستا یەكێتی بڕیاری یەكلاكەرەوەی لەبارەی كاندیدی حیزبەكەی بۆ پۆستەكانی جێگری سەرۆكی حكومەت‌و جێگری سەرۆكی پەرلەمان نەداوە.
بەپێی زانیاریەكانی سپی میدیا، یەكێتی نەگەیشتوونەتە سەر ئەوەی جێگری سەرۆكی حكومەت‌و جێگری سەرۆكی پەرلەمان دابنرێت.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند، هەریەكە لە قوباد تاڵەبانی‌و قادر حەمەجان كاندیدی ئەو حیزبەن بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت‌و چانسی قوباد تاڵەبانیش بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە بەهێزترە.
سەرچاوەكە راشیگەیاند یەكێتی بەنیازە پەرلەمانتارە كۆنەكانی خۆی بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمان دابنێت كە لەنێویاندا (سالار مەحمود، گۆران ئازاد و بێگەرد تاڵەبانی) بەهێزترین كاندیدەكانن.




AM:09:40:13/05/2014