دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان رەنگە بەبێ ناونانی سەرۆكی حكومەتو جێگرەكەی كۆتایی بێتو یەكلاكەرەوەی ئەو پرسەو راسپاردن بۆ پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكومەت بۆكاتێكی تر دوادەكەوێت.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەیەك ساز دەكاتو تێیدا خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە یاسایەك دەكات، لەگرنگترین تەوەری كۆبوونەوەكە بڕیاربوو پرۆسەی ناونان لە سەرۆكی حكومەتو جێگرەكەی بكات.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند، بەهۆی یەكلایی نەبوونەوەی یەكێتی بۆ دیاری كردنی كاندید بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت رەنگە ناونان لە سەرۆكو جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ كاتێكی دوا بكەوێت.