د. شێرکۆ کرمانج مامۆستای زانکۆ و نوسەر دەڵێت " تکایە لەوە زیاتر گاڵتە بە خەڵک مەکەن چونکە ئەوەی داوای لامەرکەزیو دوو ئیدارەیی دەکات درۆدەکات، ئەوەی دژی لامەرکەزییو دوو ئیدارەیی قسەدەکات هەر درۆ دەکات. هەر دوو لاتان نەک درۆ دەکەن، درۆزنن".
لەپۆستێک بەناونیشانی " ئێ دەبەسە " لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەییسبووک د. شیرکۆ کرمانج نووسیوویەتی" درۆزنن، هی ئەمڕۆ نا هی دوینێش نا، هی پێرێش نا، ئێوە هەر فرچکتان بە درۆ گرتوە. ئاخر ئێوە لە بنەوە موو بە بەینتان دا ناچێ لەسەرەوەش گاڵتە بە خەڵک دەکەن. نوقتەی سەری خەت".
ئەو توێژەرەوە کە دکتۆرای له دیراساتی نێودهوڵهتی له زانکۆی ساوس ئوسترالیادا بەدەستهێناوەو، ئێستا لە زانکۆی شارقە لە ئیمارات مامۆستای ئەو زانکۆیەیەو، نووسیوویەتی" دەمێکە دەمەوێت قسە نەکەم، بەڵام ئێوە بەرد بە جواب دێنن. لەوانەیە بڵێن جا ئەوە کەی قسەی کەسێکی ئەکادیمییە؟ ئەو پرسیارەش بکەن هەر درۆ دەکەن، مەگەر ئێوە گوێ لە کەس دەگرن، ئاخر چی نەما ئەو خەڵکە، بە ئەکادیمیو نائەکادیمی، نەینوسێت، چ پڕۆژەما چ پێشنیازما چ ڕەخنەما نەکرێتو نەخرێتە پێشتان".
لە کۆتاییدا د. شێرکۆ کرمانج دەڵێت" چیتان پشتگوێ نەخست، کەس ما تاوانباری نەکەن، کەس ما دەربەدەری نەکەن.
دە دانیشن، بەسە چی دی گاڵتە بە خەڵک مەکەن، ناڵێم درۆ مەکەن چونکە ئەوە بووە بە پیشەتان، هەر دەیکەن".
ئەوە لە کاتێکدایە لەگەڵ قوڵبوونەوەی قەیرانی حوکمڕانی لە هەرێم و دابەزینی نرخی نەوت وبڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، هەندێک ناوەندی یەکێتی داوایی دوو ئیدارەیی دەکەن.