ئەگەر زۆرە هەر سێ جەمسەرەكەی یەكێتی( هیرۆ و كۆسرەتو بەرهەم) لەسەر دابەشكردنی پۆستەكانی بەغدا رێكبكەون.
بەپێی زانیارییەكانی سپی جۆرە لێك نزیكبوونەوەو لێك تێگەیشتنێك لەنێوان هەر سێ بەرپرسە باڵاكەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ( كۆسرەت رەسوڵو بەرهەم ساڵحو هێرۆ ئیبراهیم ) لەسەر دابەشكردنی پۆستەكانی هەرێمو بەغدا خەریكە گەڵاڵە دەبێت.
سەرچاوەیەكی ئاگاداری یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سپی میدیای راگەیاند كە بەپێی ئەو لێكتێگەیشتنە( بەرهەم ساڵح لەیەكێتیەوە دەپاڵێورێت بۆ ئەو پۆستە باڵایەی كورد بەغدا وەریدەگرێت، كە كورد زیاتر چاوی لە پۆستی سەرۆك كۆماری عێراقە).
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە قوباد تاڵەبانیش دادەنرێت بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی كابینەی هەشتەم.
سەبارەت بەپشكی كۆسرەت رەسوڵیش، سەرچاوەكەی سپی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە رەنگە پۆستی وەزیری ئاوەدانكردنەوەی پێبدرێت.