عه‌بدولستار مه‌جید: پێویستە حكومه‌ت ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند" ئەم حكومەتە بەرپرسیارە لە دابینكردنی موچەی خەڵكی هەرێم ئەگەر ناتوانێت موچە دابین بكات پێویستە دەست لەكار بكێشێتەوە".

 

عەبدولستار مەجید، سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" شاندی دانوستانكاری هه‌رێم له‌گەڵ به‌غدا، ورده‌كاری كۆبونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ل حكومه‌تی ناوه‌ند به‌ تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ خسته‌ڕو، "ئه‌وه‌ی لێی تێگه‌یشتوین حكومه‌تی عێراقی به‌ نیازنیه‌  له‌و قۆناغه‌ ئه‌و به‌شه‌ بودجه‌یه‌ بنێرێت، شانده‌كه‌ خۆشیان گه‌شبین نین ئه‌و ٤٥٣ ملیار دیناره‌ی عێراق وه‌ك به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم ده‌ینارد بینێرێت".

 

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەشکرد" بەرپرسیارێتی ئەم دۆخە ناهەموارەی كوردستان دەخەینە ئەستۆی ئەو سێ لایەنەی حكومەتیان پێكهێناوە".

 

رونیشیکردەوە، هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك نه‌توانێت ژیانی خه‌ڵكی خۆی باش بكات و گوزه‌رانیان چاك بكات و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دابین بكات، پێویسته‌ ئه‌و حكومه‌تە ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه‌ و رێگا بدات خه‌ڵكی تر بێته‌ گۆڕه‌پان بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ و گرفتی خه‌ڵك و هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات. 

 

 

 

 




PM:02:18:26/04/2020