كەركوكی و هەولێریەكانی یەكێتی نایانەوێت بچنە حكومەتی پارتیەوە

چەند ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتی كە خەڵكی هەولێر‌و كەركوكن، لەكۆبوونەوەدا دژی ئەوە دەوەستنەوە بچنە حكومەتێكەوە كە پارتی سەرۆكایەتی دەكات. 
رۆژنامەی هاوڵاتی لەژمارەی‌ ئەمڕۆیدا بڵاویكرد‌ووەتەوە" شەش ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، كە سیانیان ئەندامی مەكتەبی سیاسین دەنگیان بە بەشداریكردنی یەكێتی لە كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌ نەداوە و تێبینیان هەبووە".
بەپێی‌ زانیارییەكانی‌ رۆژنامەكە ئەو سەركردانەی‌ یەكێتی‌ كە بەشداری نەكردنی یەكێتیان لەحكومەت پێ‌ باشتر بووە ئەوانەن كەخەڵكی هەولێر‌و كەركوكن ‌و هەریەكە لە" نەجمەدین كەریم، ئاسۆ مامەند، رەفعەت عەبدوڵا، بێگەرد تاڵەبانی، ئاڵا تاڵەبانی ‌و ئارێز عەبدوڵابوون".
رۆژی 12-5 ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆبوونەوەیەكی تایبەتیان لەسەر پرسی بەشداریكردن لەحكومەت سازدا‌و لەو كۆبوونەوەیەدا ئەو ئەندامانەی مەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتی لەگەڵ بەشداریدا نەبوون. 




PM:03:49:13/05/2014