ئاوی خواردنەوەی تەواوی شارى سلێمانی و دەوروبەرى گیرایەوە
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگای سلێمانی بەهۆی گرتنەوەی ئاوی بەنداوی دوکان لە درەنگانی شەوەوە هاوڵاتیانی زۆربەی قەزاو ناحییەکانی ئەو شارە ئاگادار دەکاتەوە کە بۆ ماوەی ٢٤ كاتژمێر ئاوی خواردنەوەی تەواوی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەبڕێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە" كاتژمێر ١٠ی شەوی رابردوو، ئاوی بەنداوی دوكان گیراوەتەوە و بەهۆیەوە دابەشكردنی ئاو لە هەردوو پرۆژەی یەك و دوو هێڵی دوكان بۆ سلێمانی گیراوەتەوە".
ڕاشیگەیاندووە" بەهۆی گرتنەوەی ئاوی بەنداوەكە، زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزاو ناحیەکانی چەمچەماڵ و تەکیەو و بازیان و پیرەمگرون و شۆڕش و گۆپاڵە و ئەڵلایی بێ ئاو دەبن لەو ماوەیەدا".
باسی لەوەشكردووە: پێویستە هاوڵاتیان ئاگاداربن و ئەگەر بتوانن لەو ماوەیەك كەمێك ئاو كەمتر بەكاربهێنن تا تووشی بێ ئاوی نەبن.
PM:06:24:28/04/2020