بۆ سێیەم رۆژ مانگرتنی فەرمانبەران لەسلێمانی بەهۆی دواكەوتنی موچەكانیان بەردەوامەو لەهەڵەبجەش فەرمانبەرانی شارەوانی ئەو پارێزگایە مانگرتنیان راگەیاند.
هەریەكە لە فەرمانبەرانی شارەوانیو كارەباو زانكۆ لە شاری سلێمانی، بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیان مانگرتنیان لەكارەكانیان راگەیاندو ئاماژە بەوەش دەكەن تا ئەو كاتەی مووچەكانیان بۆ خەرج دەكرێت لەمانگرتن بەردەوام دەبن.
هاوكات ماڵپەڕی KNN ئەوەی بڵاوكردۆتەوە كە فەرمانبەرانی شارەوانی هەڵەبجەش بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیان ئەمڕۆ مانگرتنیان راگەیاندوە.