کەشناسی هەرێم پێشبینیەکانی کەشو هەوای ئەمشەوی بڵاوکردەوە


ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم رێژەی باران بارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی راگەیاند و پێشبینییەکانی ڕەوشی کەشو هەوای ئەمشەوی بڵاوکردەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هەرێم ئاشكرایكرد" پێشبينى ده‌كرێ ئه‌م شه‌و باران بارين و هه‌وره‌ تريشقه‌ به‌ شێوه‌ى بچڕ بچڕ به‌رده‌وام بێت تا دره‌نگانى شه‌و، به‌ڵام له‌ دوای نيوه‌ شه‌و كاريگه‌ريه‌كه‌ى لاواز ده‌بێت و له‌ ناوچه‌ شاخاويه‌كان تا سبه‌ى به‌يانى ده‌مێنێته‌وه‌".

هاوکات هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا کەشناسی هەرێم ڕێژەی باران بارین ١٢ کاتژمێری ڕابردووی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم ڕاگەیاند، کە زۆرترین بڕی باران بارین لە ناوچەی پیرمام باریووە کە ١٠ ملم بووە".

بارانى ١٢ کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم:


 

PM:09:46:01/05/2020