ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و ئەگەری دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمانگەکان تاوتوێ دەکات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران راگه‌یاند" ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ئه‌نجامده‌دات و ئه‌گه‌ره‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن و ده‌وامی فه‌رمانگه و وه‌زاره‌ته‌كان و سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی" له كۆ‌وبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و زۆركردنی داهات ده‌كرێت و پرسی ئه‌و كاسب و كرێچیانه‌ش ده‌خرێته‌ڕوو كه به‌هۆی قه‌ده‌خه‌ی هاتووچۆوه تووشی زیان بوون".
بڕیارە دوای كۆبوونەوەكە، شاندی هەرێمی كوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر دۆسیەی نەوت و بودجە لەگەڵ حکومەتی عێراق، بەرەو بەغدا بكەوێتەڕێ.