تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند" ئاگاداری سەرجەم پزیشکان و کارمەندان دەکەنەوە کە سبەینێ چوارشەممە دەوامی فەرمی دەبێت".
ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئاگاداری سەرجەم پزیشکان و کارمەندان دەکەینەوە کە سبەی چوارشەمە ڕێکەوتی ٦ی ئایاری ۲۰۲۰ لەسەرجەم دامەزراوە تەندروستیەکانی سنوری بەڕێوبەرایەتیمان دەوامی فەرمی دەبێت".
تەندروستی هەڵەبجە دەشڵێت" سوپاسی دڵسۆزی و خەمخۆری کارمەندان و پزیشکان دەکەین کە لە پای دواکەوتنی مووچەکانیان لێنەبڕاوانە دەوامیان کردووە".
ئاماژەبەوەشکراوە" بەڕێوەبەرایەتییەکەمان داكۆكیكاری سەرجەم داواكارییە رەواكانی پزیشک و کارمەندانە لە هەر كات و زەمانێكدا بێت".